شاندەکەی هەرێمی کوردستان سبەی لە بەغدا دەبێت
پەیامی کورد ... شاندەکەی هەرێمی کوردستان سبەی لە بەغدا دەبێت
جووتیار عادل ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، رۆژی یەكشەممە وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەلەفە هەڵواستراوەكان، لەناویشیاندا رێكەوتن لەسەر بوودجە و پشكی هەرێم.
جووتیار عادل ڕایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و وەفدەكە لە ژمارەیەك وەزیر پێكهاتوون.
روونیشیكردووەتەوە، ئامانجی سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر لێكتێگەیشتنەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی پرۆژە یاسای بوودجە و ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغداوە.
ووتەبێژی حكوومەتی هەرێم جەختی لەوە شكردووەتەوە، تائێستا بەغدا بەپێی ئەو رێكەوتنەی كراوە پشكی هەرێمی كوردستان نەناردووە، حكوومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە و پاشەكشە ناكەین لە جێبەجێكردنی پابەندییەكان، ئەوەش لە كۆبوونەوەكانی رۆژی یەكشەممە لەگەڵ بەغدا جەختی لەسەر دەكرێتەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە