شاندەکەی هەرێم ئەم ئێوارەیە بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکوەزیران، سەردانی بەغدا دەکەن
پەیامی کورد ... شاندەکەی هەرێم ئەم ئێوارەیە بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکوەزیران، سەردانی بەغدا دەکەن
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین جار سەرانی بەغدایان کردووە بۆ ڕێککەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەمڕۆ ئێوارە جارێکی تر شاندەکە بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکوەزیران، سەردانی بەغدا دەکەن.
۳۱ـی ۳ـی ۲۰۲۱، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بە گشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بوودجەی ۲۰۲۱ـی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەر بوو، ماددەی ۱۱ بوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا، کە تایبەتە بە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسند کرا.
پەیوەست بە جێبەجێکردنی ئەم بوودجەیە و پشکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئێوارە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێنە بەغدا و سبەی ۳۱ـی ٥ـی ۲۰۲۱ لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی ساڵی ۲۰۲۱ و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، کۆدەبنەوە".
سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ووتیشی: "شاندەکە وەک جارانی پێشوو هەمان شاندە و جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی شاندەکە دەکات."
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە