شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو کردەوە
شانەى راگەیاندنى ئەمنی عێراق کوژرانی پێنج "تیرۆریست"ی لە بۆردومانێکی ئاسمانی لە سه‌ڵاحه‌دین راگەیاند.
شانەى راگەیاندنى ئەمنی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە ، لە بۆردومانێکى فڕۆکەكانی سوپاى عێراقدا پێنج "تیرۆریست" كه سه‌ر به داعشن لە ناوچەى وادى عوزێم لە سنورى پارێزگاى سەلاحەدین کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئۆپراسیۆنەکە لە دەورووبەری وادی عوزێم كه (48 کیلۆمەتر لە باشورى قەزاى خورماتوو دورە) دوای چاودێری و بەدواداچوونی تەکنیکی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراوه.
هه‌رچه‌نده له كۆتایی ساڵی 2017ه‌وه ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراقدا ئازادكراوه، به‌ڵام له‌وه‌كاته‌وه تائێستادا ئۆپراسیۆن و كێوماڵكردنی ناوچه‌كان كه گومان ده‌كرێت چه‌كداری ئه‌و رێكخراوی تیادا بن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستاشدا سه‌دان چه‌كدار كوژراون و برینداربوون.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە