شوشتنی ددانەکان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکی گرینگ!
پەیامی کورد ... شوشتنی ددانەکان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکی گرینگ!
گۆڤاری تەندرووستی : شیکارییەکی نوێ بۆ زیاتر لە 2700 نەخۆش دەرکەوتووە کە فڵچەکردنی بەردەوام دەتوانێت مرۆڤ لە تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان لە نەخۆشخانە بپارێزێت.
سێلینا ئێرنزلەر و مایکل کۆڵۆمبۆس، دوو پسپۆڕی پەتا نەخۆشییە تووشبووەکان لە نەخۆشخانەیەکی شاری بۆستن، زانیارییان لە ١٥ تاقیکردنەوەی کلینیکی کۆکردەوە کە تێیدا خەڵک یان ڕۆژانە چەند جارێک ددانەکانیان دەشۆرد یان بە دەرمانی تەعقیمکەر دەمیان دەشۆرد.
ئەم توێژینەوەیە ئەوە پیشان دەدات کە بەکارهێنانی فڵچەی ددان لە چاودێریکردنی نەخۆشەکان لەسەر ئامێری هەناسەدان و هاندانی نەخۆشەکانی تر بۆ ئەوەی هەمان کار بکەن ، ڕەنگە ڕێگەیەکی کەم تێچووی باشترکردنی تەندرووستی دەم و ددان و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی هەوکردنی سییەکان بێت.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە