شوناسی پێنج کارمەندی فڕۆکە گیراوەکەی سوپای پاسداران لە ئەڕژەنتین ئاشکرا دەبێت
پەیامی کورد ... شوناسی پێنج کارمەندی فڕۆکە گیراوەکەی سوپای پاسداران لە ئەڕژەنتین ئاشکرا دەبێت
گۆڤاری ئیسرائیل ی هیووم، لە ڕاپۆرتێکدا ناوی ئەو پێنج کەسەی فڕۆکە گیراوەکەی ماهان لە ئەرژەنتینی، ئاشکرا کرد.
ناوەکان بریتین لە:
غولامڕەزا قاسمی، محەمەد خوسرەوی عێراقی، عەبدۆلباسێت محەمەدی، سەعید وەلیزاده و مێهدی مووەسەلی
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەڕژەنتین، ئەم کەسانە لە گەڵ سپای تیرۆریستی پاسداران پەیوەندیان هەبووە.
هەواڵدەریی سیمپل فلایینگ، دوێنێ باسی لە دەستبەسەرداگرتنی بوئینگێکی 747 ی ماهان لە فڕۆکەخانەی بۆینس ئایرسی کرد.
کۆمپانیای ماهان ئەیر سەر بە سوپای پاسدارانە و لە پێڕستی گەمارۆوەکانی ئەمریکا دایە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە