شوێنە گشتییەکانی شاری ڕەسەنی سنە بە ناوی قاسم سلێمانی جێگاکانیان دەگۆڕن
پەیامی کورد ... شوێنە گشتییەکانی شاری ڕەسەنی سنە بە ناوی قاسم سلێمانی جێگاکانیان دەگۆڕن
لە پیلانێکی نوێی ڕێژیمی ئێران دا لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو خولەی شەورای شار و گوندەکان، شارەوانی شاری سنە داوای لە شەوراکان کردووە ناوی شوێنە گشتییەکانی سنە بە ناوی "قاسم سلێمانی" و ناوە دیارەکانی سەر بە ڕێژیم ناودێر بکرێن.
بۆ نموونە شوێنگەلێک وەکوو: زانینگەی وێژەی " تایبەت " ی "زانکۆی ئازادی شەهرەک" و "بلواری گریاشان" بە ڕیز ناویان بە "کۆمەڵگەی قاسم سلێمانی" و "بلواری قاسم سلێمانی " گۆڕیوە.
ههروهها چهندین شهقام و شوێنی گشتی و ناوهندی دیكهی شاری سنە ناویان بۆ "قاسم سلێمانی" گۆڕدراوە.
ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتووەتەوە.
ئێران بە مەبەستی ئازار و ئەزیەتی خەڵک و پەرەپێدان بە کلتووری زۆرەملی "شەهیدپەروەری" لە کوردستان ئەو هەوڵانە ئەنجام دەدات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە