شۆفێرە بارهەڵگرەکانی "سنە و مەریوان" مان دەگرن
پەیامی کورد ... شۆفێرە بارهەڵگرەکانی "سنە و مەریوان" مان دەگرن
بەپێی هەواڵێک لە ڕۆژی چوارشەممە وە لە ڕێکەوتی ١٢ی جانیوەری یەوە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی شارەکانی "سنە و مەریوان" مانیان گرتووە.
ئەم شۆفێرانەی مانیان گرتووە لە بەشی ترانزیتی کۆنتینەری ئێران هێڵی "بەندەرعەباس-هەرێمی کوردستان" کار دەکەن.
شۆفێرەکان ڕایانگەیاندووە کرێی ئەو ڕێگایە زۆر کەمە و هەروەها نوێنەری کومپانیاکان بۆ ئەوەی باریان پێ بدەن پارەیەکی زۆر وەردەگرن بۆ نموونە ٢ ملیۆن تمەن وەردەگرن.
هەروەها لەلایەن شیرکەتی نەوت جەریمەیەکی زۆر دەخرێتە سەر باری گازۆئیل ؛ بە جۆرێک هەر ئۆتۆمبێلێک دەتوانێ ٣٠٠ لیتر گازۆئیل لە باکی ئۆتۆمبێلەکەی بکات و ئەگەر لەوە زیاتر بێت بۆ هەر لیترێک ١٠ هەزار تمەن غەرامە دەکرێت.
هەروەها کۆمپانیای نوێ دامەزراوە و بە بیانووی ئاوەدانکردنەوەی سنوور لە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان ٥٠ هەزار تمەن وەردەگرێ. جیا لەوەش شۆفێرەکان لەلایەن بەرپرسانی هەنگی سنووری ڕێژیم ەوە ئازار و ئازارێکی زۆر دەدرێن.
لەو پەیوەندییەدا بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری "ئیلنا"ی سەر بە ڕێژیمی ئێران، بارینی بەفری قورس کە لە شەوی ڕابردووەوە لە " ئۆرمیە " دەستی پێ کردووە و لەلایەکی دیکە نەبوونی یەکەی ڕاگواستنی گشتی لەنێو ئەو شارە و ناڕەزایەتی شۆفێرانی پاسی شار بووەته هۆی ئەوەی موسافیرەکان بە سەرلێشێواوی لە وێستگەکانی پاس بمێننەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە