شۆڕشێکی گەورە لە سیخۆڕیکردنی جیهانی دا هاتە ئاراوە
پەیامی کورد ... شۆڕشێکی گەورە لە سیخۆڕیکردنی جیهانی دا هاتە ئاراوە
لێکۆڵەرانی زانکۆی بێن گۆریۆن ی ئیسرائیلی خەریکی پێداچوونەوە ی تەکنیکێکی نوێ ن لە سیخۆڕی کردندا و گەیشتوونەتە دەرئەنجامی زۆر بەرچاو و جێگای گرینگیدان !
لەم توێژینەوەیەدا سیخۆڕان لە ڕێگای تەلێسکۆپەوە و هەروەها سانسۆری ئێلێکترۆ نووری تەنیا بە تەماشا کردنی گڵۆپێک لە ناوخۆی بینایەیەکدا بە مەودای سەدان مەتر لە دوورەوە گوێ لە هەموو شتێک بگرن .
بنەڕەت و بنچینەی کارەکە بەم شێوەیەیە کە زەبزەبەی بچووکی دەنگ لە سەر ئاستی شۆشەیی گڵۆپێک کاریگەری دەبێت و لێکۆڵەران بە هەژمارکردنی ڕێژەی ئەم گۆڕانکارییە بچووکانە لە کاتی دەرچوونی نووری گڵۆپەکەدا ئەو دەنگانە جارێکی دیکە بە دەست دەهێنن و گوێ ڵێ ڕادەگرن .
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە