شیائۆمی ئۆتۆمبێلی ئێلێکتریکی بەرهەم دەهێنێت
شیائۆمی دەکەوێتە ناو کاروباری بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی ئێلێکتریکی یەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک کۆمپانیای شیائۆمی چین کە هەموو ئەو بە مۆبایلگەلی زیرەکێ کە درووستی دەکات ڕایگەیاندووە بەم زووانە کارگەی بەرهەمی هێنان و درووستکردنی ئۆتۆمبێل لە پێکەن دەخاتە ڕێ . توانمەندی سەرەتایی ئەم کارگەیە ٣٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل دەبێت .
شیائۆمی ڕایگەیاندووە دەکەوێتە ناو کاروباری بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی ئێلێکتریکی یەوە . . ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند مەقەڕڕی سەرەکی کۆمپانیای درووست کردن و بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلسازی ، ناوەندی پەرەپێدان و فراوانکردن و لێکۆڵینەوە و ناوەندی فرۆش لە ناوچەی تایبەتی ئابووری پێکەن کە لە ژێر پاڵپشتی هەمە لایەنەی دەوڵەتی چین ە ، دەخرێتە ڕێ .
شیائۆمی ڕایگەیاندووە لەم بازە کاتییە ١٠ ساڵەیەدا ١٠ میلیارد دۆلار بۆ بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی ئێلێکتریکی خەرج دەکات . چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین ئۆتۆمبێلی ئێلێکترۆنیکی شیائۆمی ساڵی ٢٠٢٤ بکەوێتە واری بەرهەم هێنانی فراوانەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە