شیعەکانی ئێران هۆشداری تووند دەدەنە مۆقتەدا سەدر

پەیامی کورد     ...    شیعەکان ئێرانی هۆشداری تووند دەدەنە مۆقتەدا سەدر

هێزە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دوو بژاردە دەخەنە بەردەست موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کە بە ووتەی ئەوان بژاردەی سێیەم بوونی نییە.
میدیایەکی عێراقی لەزاری سەرکردەیەکی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئەوەی بڵاوکردەوە، لە دانیشتنی داهاتووی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ مۆقتەدا سەدر، دوو بژاردەی دەخرێتە بەردەست و بژاردەی سێیەم بوونی نییە.
ئەو سەرکردە شیعەیە باسی لەوەکردووە، مۆقتەدا سەدر یان دەبێت بە حکوومەتێکی تەوافۆقی ڕازی ببێت، یان ببێتە ئۆپۆزسیۆن و بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی عێراق نەکات.
هەر بە ووتەی سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەوان بە ئاڕاستەی درووستکردنی گەورەترین قەوارەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت بەهاوبەشی لەگەڵ سوننە و کورد هەنگاو دەنێن.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە