شینزۆئابێ کێ بوو ؟؟

پەیامی کورد    ...  شینزۆئابێ کێ بوو ؟؟

شینزۆ ئابێ بە نازناوی " شازادە " لە ساڵی ١٩٥٤ لە بنەماڵەیەکی سیاسی دا چاوی هەڵهێنایە سەر جیهان ، باوکی " شینتارۆئابێ " وەزیری دەرەوەی پێشووی ژاپۆن و هەروەها باپیرەی " نۆبۆسۆکە کیشی " لە ساڵەکانی ١٩٥٧ و ١٩٦٠ سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە بوون .

شینزۆئابێ لە ساڵی ٢٠٠٦ بەرپرسیاری پۆستی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بوو و ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئابووری ژاپۆن هەوڵی دەدا تاکوو لە قەیرانی ئاسیایی ساڵی ١٩٩٨ باشتر ببێت ، دەورەی یەکەمی سەرۆکوەزیری ئەو لەگەڵ ڕیسوایی گەلیکی تووند لە یەک ساڵدا کۆتایی پێهات ، سەرەڕای ئەمە ، دەنگدەرانی ژاپۆنی جارێکی دیکە ئەویان لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ماوەی ٨ ساڵ وەکوو سەرۆکوەزیر هەڵبژارد .

شینزۆ ئابێ لە ساڵی ٢٠٢٠ بە هۆی کێشەگەلی جسمی دەستی لە کار کشاندەوە .

ئەو پێش ئەوەی کە ئەم بڕیارە بدات دەست لە هێز و دەسەڵات بکشێنێتەوە توانی بە تێپەراندنی ڕیکۆردی مامی خۆی " ئیساکۆ ساتۆ " بە جیاوازی تەنیا چوار ڕۆژ زیاتر لە ئەو ، تەنیا سەرۆکوەزیری ئەم ووڵاتە لە واری درێژخایەن ترین کاتی لە سەر کار بوون لە پۆستی ئاماژەپێکراو ببێت

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە