شیگێرو ئیشیبا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەست لەکارکشانەوەی پشتڕاست کردەوە
پەیامی کورد ... شیگێرو ئیشیبا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەست لەکارکشانەوەی پشتڕاست کردەوە
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن بی سی نیووز، شیگێرو ئیشیبا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند، دوای چەند هەفتەیەک لە زیادبوونی فشارەکان بۆ دەست لەکارکێشانەوە، دەست لەکار دەکێشێتەوە.
ئیشیبا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، بڕیاری قورسی دەست لەکارکشانەوەی داوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە "بە قووڵی هیوادارە ئەندامانی پارتی لیبراڵ دیموکرات بەسەر ئەو درزە توندەی کە لەناو پارتەکەدا سەریهەڵداوە تێپەڕێنن".
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووەوە بیری لە پۆستی سەرۆکوەزیران کردووەتەوە، بەڵام کاتی هەڵبژاردنەکە گونجاوە. ئیشیبا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا توانیویەتی دەست لەکارکشانەوەی خۆی ڕابگەێنێت، دوای بینینی ئەنجامە کۆنکرێتییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا.
پێشتر کۆمپانیای نیشتمانی پەخشی ژاپۆن بڵاوی کردەوە، ئیشیبا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە بۆ ئەوەی درزێک لەناو پارتی لیبراڵ دیموکراتی دەسەڵاتداری ووڵاتەکەدا درووست نەبێت.
هاوپەیمانی پارتی لیبراڵ دیموکراتی ژاپۆن بە سەرۆکایەتی پارتی لیبراڵ دیموکراتی ژاپۆن، لە دوای دەست بەکاربوونی ئیشیبا، زۆرینەی دەنگەکانی لە هەردوو ئەنجوومەنی پەرلەمان (ئەنجوومەنی سەرەوە و ئەنجوومەنی خوارەوە) لەدەست داوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەنگدەران لەسەر بەرزبوونەوەی تێچووی بژێوی ژیانیان توڕە بووە.
ئیشیبا کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا دەست بەکاربووە، زیاتر لە مانگێکە بەرەنگاری فشارەکانی ئۆپۆزسیۆنە ڕاستڕەوەکانی بووەتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارییەتی وەربگرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی لیبراڵ دیموکرات دەنگ لەسەر هەڵبژاردنێکی خێرا بدات، ئەمەش هەنگاوێکە ئەگەر پەسەند بکرێت، بە شێوەیەکی کاریگەر دەبێتە دەنگی متمانە لێسەندنەوە. حکوومەتی ئیشیبا هەفتەی ڕابردوو ووردەکارییەکانی ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی پێهێنا.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە