شێخ باز : ئەوە كۆمپانیاكانى من بوون كه توانیان ناوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان
پەیامی کورد .... شێخ باز : ئەوە كۆمپانیاكانى من بوون كه توانیان ناوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان
شێخ باز به‌رزنجى، به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكارى كار گرووپ له په‌راوێزى نوێترین كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیدا كه له‌دواى واژووكردنى گرێبه‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر ئه‌نجامیدا باسى نوێترین زانیارییه‌كانى دەر‌باره‌ى كه‌یسى مووشه‌كبارانكردنى ماڵه‌كه‌ى كرد و ووتى:
"كارى لیژنه‌كان گه‌یشتووه به كۆتایی و له ئێستادا چاوه‌ڕێین راپۆرتى كۆتایی خۆیان له باره‌ى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان رابگه‌ێنن".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا شێخ باز به‌رزنجى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "كۆمپانیاكانى من تایبه‌تمه‌ندن له‌بوارى وزه و بیناسازى. ئه‌و كاره‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین په‌یوه‌سته به بونیادنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى ووڵات له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك كه‌س چاویان به‌م كاره هه‌ڵنایه‌ت و رێگرى ده‌كه‌ن له كاره‌كانمان، ده‌نا كۆمپانیاكانى من
بوون كه له رابردوودا توانیان ناوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە