شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بەم هۆکارانەوە " مافێکی ڕەوای خەڵکە کە داوای مووچە دەکەن "

پەیامی کورد     ...     شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بەم هۆکارانەوە " مافێکی ڕەوای خەڵکە کە داوای مووچە دەکەن " .

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دۆخی ئەمڕۆدا کوردستان خاوەن داهات و نەوتە، هەربۆیە مافێکی رەوای خەڵکە کە داوای مووچە دەکەن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "لە ساڵانی نەوەتەکاندا، خەڵکی شار و شارۆچکەکانی کوردستانی باشوور زۆر بێ دەرامەت بوون بەهۆکاری ئابووری هەرێم و کاریگەری دوای راپەڕین، تەنانەت ماڵ هەبوە دەرگا و پەنجەرەی ماڵی خۆی فرۆشتووە بۆ بژێوی ژیان، بەڵام لە پێچەوانەدا هەستی بە کورد بوون و پرسی نیشتمانی ئەوەندە بەرز بوو کە بوونی فشاری ئابووری فەرامۆش دەکرا".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوکات "چوونکە خەڵک هیوای هەبوو، سیقەی هەبوو بە بونیاتنان و درووستبوونی هەرێمی کوردستان، لە دۆخی ئەمڕۆدا کوردستان خاوەن داهات و نەوتە، هەربۆیە مافێکی رەوای خەڵکە کە داوای مووچە دەکەن".
ئەو وتانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەکاتێکدایە لەماوەی رابردودا چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، خۆپیشاندەران داوای هەلی کار و دامەزراندن و بژێوی ژیانیان دەکرد. 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە