شێخ نەعیم قاسم : شوێنێک بۆ باس و ووتووێژ لە نێوان ئەمریکا و حێزبۆڵلا بوونی نییە

پەیامی کورد     ...    شێخ نەعیم قاسم  :  شوێنێک بۆ باس و ووتووێژ لە نێوان ئەمریکا و حێزبۆڵلا بوونی نییە 

جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی حێزبۆڵلا ڕایگەیاند کە ئەگەری ووتووێژلە نێوان ئێران و ئەمریکا پەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی پەیوەندی حێزبۆڵلا لەگەڵ ئەمریکا نییە و تەنیا بابەتی ئەم بزووتنەوەیە هەژموونی هێزەکانی ئیسرائیل ە لە ناوچەکەدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی حێزبۆڵلا لە ووتووێژێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکرایەوە لە ڕادیۆ فەردا ئاماژەی بە بابەتی ئەگەری ڕێکەوتننامەی نیوان ئەمریکا و ئێران و کێشەکانی تەشکیلی کابینەی نوێ لە لۆبنان کرد .

ئەو ووتی : پێش بینی دەکەم کە دەورەی بایدن دەورەی ووتووێژ و گفتۆگۆ لەگەڵ ئێران و هەروەها هەوڵدان بۆ گەرانەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە بێت هەرچەندە کە ئەم بابەتە پیویستی بە کات هەیە پێش بینی دەکەم کە کاروبارەکان ئارامتر بێت بەڵام چاوەڕوان ناکرێت کە ڕێکارەکان زوو بە زوو ووڵام بداتەوە و کۆتایی پێ بێت ئێمە دەبێ چاوەڕێ بین و سەرەتاکان ببینین .

جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی حێزبۆڵلا ووتی : ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە ئێرانیش دەگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتننامەکە و لێرەەدایە دەکەوینە بەرامبەر جێبەجی کردنی ڕێکەوتننامەکە ئەویش دوای ئەوەی کە ترامپ کێشەی تێدا درووست کرد بەڵام ئەوەی کە لە دوای ئەم هەنگاوە ، بابەتێکی دیکە دەخرێتە بەر باس ئەوە ئەو کات دەکەوێتە سەر دوو لایەنەکە .

نەعیم جەختی کردەوە : حێزبۆڵلا دەوڵەتێک پشتڕاست دەکاتەوە کە سەرۆکۆماری و دەوڵەت لە سەری ڕێکەوتن ئەنجام بدەن .

نیشانەگەلێک بۆ گەڕانەوەی داهێنەرایەتی کاری فەڕەنسا بوونی هەیە بەڵام ئێمە هێشتا لە ڕێژە و ئاستی ئەوە و جیددی بوونی ئەوە ئاگایی و زانیاریمان نیە و هەر داهێنانێک کە بە نزیک بوونەوەی بیروباوەرەکان مان بگەینێت پالپشتی و دەستخۆشی لێدەکەین .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە