شەش ساڵ چاوەڕوانی بۆ تۆمارکردنی ئەم ساتەوەختە شکۆمەندە
پەیامی کورد ... شەش ساڵ چاوەڕوانی بۆ تۆمارکردنی ئەم ساتەوەختە شکۆمەندە
ئەم وێنەیە کە لە جەژنی کریسمسی ٢٠٢٣ لەلایەن ناسا وەک "وێنەی فەلەکناسی ڕۆژ" هەڵبژێردرا، لەلایەن "ڤالێریۆ میناتۆ" «Valerio Minato» تۆمارکراوە.
لەم وێنەیەدا مانگ بەسەر قوبەی "کاتدراڵی سوپەرگا" و لووتکەی "مۆنۆڤیسۆ" لە شاری تۆرین لە ئیتاڵیا دانراوە.
فۆتۆگرافەر "ڤالێریۆ میناتۆ":
لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە شاری تۆرینۆ، پاشان لە ناوچەکانی دەورووبەری، بۆ بینینی شارەکە لە خاڵ و دووری جیاوازەوە و دۆزینەوەی سیمیتری قوبە و شاخ و مانگ.
مانگ لەو خاڵەدا تەنیا جارێک لە ساڵێکدا ئاوا دەبێت؛ بەڵام بەخت لە لای فۆتۆگرافەرەکە نەبوو چوونکە لەو ڕۆژەدا ٥ ساڵ هەور بوو!
بەڵام دواجار لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کەمێک پێش کاتژمێر ١٩:٠٠ هەوڵەکان سوودی هەبوو و وێنەیەکی جوان دروستکرا.
ئەم بابەتە 12013 جار خوێندراوەتەوە