شەش ملیۆن لیرە بۆ زاوا و چوار کیلۆ زێر بۆ بووک
پەیامی کورد ... شەش ملیۆن لیرە بۆ زاوا و چوار کیلۆ زێر بۆ بووک
شەش ملیۆن لیرە بۆ زاوا و چوار کیلۆ زێر بۆ بوک
لە شاری وانی باکووری کوردستان، لە ئاهەنگێکی گواستنەوەدا کە دوو رۆژ و دوو شەو بەردەوام بووە و پێنج هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە، میوانەکان شەش ملیۆن لیرە کە دەکاتە (زیاتر لە ٢٣٧ هەزار دۆلار) پێشکەشی زاوا کراوە و چوار کیلۆ زێریش بە بووکەکەوە کراوە.
بەهۆی زۆری پارەکەوە دە کەس ژماردوویانە و پێدانی دیارییەکانیش بە بوک و زاوا پێنج سەعات بەردەوام بووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا بوک و زاوا کوڕ و کچی دوو سەرمایەدارو دەوڵەمەندی شاری وانن. میوانەکان بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکەدا لە هەرێمی کوردستان، رۆژهەڵاتی کوردستان، سویسرا، هۆڵەندا و ئاڵمانیاوە روویان لە وان کردووە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە