شەمەندەفەری چین بۆ ئێران دەخرێتە ڕێ
پەیامی کورد ... شەمەندەفەری چین بۆ ئێران دەخرێتە ڕێ
بەڕێوبەری تیجاری سازی و کاروباری تەشکیلاتگەلی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازی لە ووتووێژێکدا ووتی : هەوڵمان وایە تاکوو شەمەندەفەری ڕاستەوخۆی چین بۆ ئێران بخەینە ڕیگا کە نیشانەیەکی پۆزەتیڤ لە چوارچێوەی پاڵپشتی و بەهێزکاری ئەندامبوون لە ڕیکخراوی شانگهای بۆ بەشی ترانزیت و هەڵگرتن و گواستنەوەیە .
ئێران لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکارییەکانی شانگهای لە چوارچێوەی هەڵگرتن و گواستنەوەی هاوشێوە ئەندامن ، بۆ نموونە لەگەل ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە لە کۆریدۆری باکوور – باشوور ئەندام و لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ئێکۆ و هەروەها تراسیکا ئەندامیەتی و ڕێکەەتنمان هەیە
جگە لە چین لەگەڵ باقی وولاتان پەیوەندی دوو لایەنەی زەوینی و ڕەیڵی بوونی هەیە
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە