شەهید و برینداربوونی چەند ئەندامێکی حێزبێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە ڕادەگەێندرێت

پەیامی کورد      ...     شەهید و برینداربوونی چەند ئەندامێکی حێزبێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە ڕادەگەێندرێت

سوپای پاسدارانی ئێران؛ شەهید و برینداربوونی چەند ئەندامێکی حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە پارێزگای سنە راگەیاند

سوپای پاسداران ی لقی سنە بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپێکی چەکداری لە ناوچەی سەوڵاوا لە پارێزگای سنە ی  شەهید و بریندار کردووە.

ماڵپەڕی کوردتوودەی سەر بە سوپای پاسدارانی پارێزگای سنە ش وێنەی هەندێک کەرەستەی سەربازی بڵاوکردووەتەوە کە هاوشێوەی کەرەستەی سەربازی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاکە.

تاوەکوو ئێستا نە پژاک و نە هیچ حیزب و لایەنێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان زانیاری و راگەێندراوی لەوبارەوە بڵاونەکردوەتەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە