شەورای  باڵای قەزایی عێراق : هیچ جۆرە بنچینەیەکی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بوونی نییە

پەیامی کورد     ...   شەورای  باڵای قەزایی عێراق : هیچ جۆرە بنچینەیەکی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بوونی نییە

شەورای  باڵای قەزایی عێراق جەختی کردەوە کە هیچ جۆرە بنچینەیەکی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەم ووڵاتە بوونی نییە و تەنیا خۆدی پەرلەمان دەتوانێ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی کارێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک شەورای  باڵای قەزایی عێراق وەکوو باڵاترین دامەزراوەی یاسایی ئەم ووڵاتە شەوی سێشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، لە پەیوەندی لەگەل دۆخی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی نوێنەران و چۆنیەتی ئەنجامدانی ووردەکاری گەلێکی خستە ڕوو .

ئەم شەورایە لە بەیاننامەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : عێراق ووڵاتێک خاوەنی یاسای بنەڕەتی یە و نیزامی سیاسی ئەو و ساز و کارەکانی تەشکیل کردنی هێز تێیدا لە سەر ئەسل و حۆکمگەلێکە لە یاسای بنچینەیی ساڵی ٢٠٠٥ ی کۆماری عێراق ئەوەی دیار کردووە .

یاسایەک کە هەڵقولاوی ئیرادەی نەتەوەی عێراق ە کە نیزامی سیاسی خۆی بە پێی شێوەی دیاریکراو لە یاسای بنچینەیی هەڵبژارد .

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : گرینگیدان بە کێشەگەلی سیاسی بە تەنیا بە پێی حۆکمی یاسای بنچینەیی ئەنجام دەدرێت و هیچ لایەنێک بریتی لە یاسایی یا جگە لەوە مافی نییە ڕێگە چارەیەک بۆ دۆخی داخراوی سیاسی جگە لە پێگەی حۆکمی یاسای بنچینەیی پەسەند بکات .

شەورای باڵای یاسایی عێراق هەروەها جەختی کردەوە : ساز و کارگەلی هەڵوەشاندنەوەی مەجلیسی نوێنەران لە مەتنی سەرەکی ٦٤ی بنچینەیی نووسراوە و کورتکاروەی ئەمەش ئەمەیە کە مەجلیس بە دەنگی ئەرێنی زۆریەنی تەواوی ژمارەی ئەندامانی خۆی لانیکەم ١٦٥ نوێنەر لە کۆی گشتی ٣٢٩ ئەندامی پەرلەمانی عێراق و تەنیا بە دوو بژاردە هەڵدەوەشێتەوە ، سەرەتا بە پێی داواکاری یەک لە سەر سێی ئەندامەکانی و دووهەم یش بە پێی داوای سەرۆکوەزیران و بە پشتڕاست کردنەوەی سەرۆککۆماری.


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە