شەپۆلێكى به‌فر و باران ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات
ماڵپه‌ڕه جیهانیه‌كانى بوارى كه‌ش و هه‌واو كه‌شناسه عێراقیه‌كان پێشبینى شه‌پۆلێكى بارانبارین و شه‌پۆلێكى به‌فربارین ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى ناوچه‌كه له‌دواى ١٥ ئه‌م مانگه‌وه.
به‌گوێره‌ى پێشبینى ماڵپه‌ڕه جیهانیه‌كان‌و كه‌شناسیه عێراقیه‌كان، كه‌ش و هه‌وا له‌دواى ١٥ مانگه‌وه له‌عێراق و كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت‌و شه‌پۆلێكى بچڕى بارانبارین ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
هاوكات ئاراس جه‌بار كه شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌ش و هه‌وایه ڕایگه‌یاندوه، سارد و سه‌رما و به‌فربارین ئه‌مساڵ پێش ده‌كه‌وێت بۆ مانگى ١١و به پێى پێشبینیه‌كان، یه‌كه‌م شه‌پۆلى به‌فربارین ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ساڵى ڕابردوو كه‌متر له‌یه‌ك له‌سه‌ر سێى بڕى ئاسایی باران بارینى ساڵانه له هه‌رێم داباریوه‌و ئێستا كه وه‌رزى چاندن و ده‌ستپێكردنى باران بارینه جووتیاران چاوه‌ڕوانى بارانى په‌ڵه‌ن بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به‌چاندن بكه‌ن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە