شەپۆلێکئ دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیامی کەرد ... شەپۆلێکئ دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش به‌فربارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و نزمترین پله‌ی گه‌رماش ٢ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارد له كاته‌كانی شه‌ودا، ئه‌گه‌ری به‌فر له‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه شاخاوییه به‌رزه سنوورییه‌كان هه‌یه، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و سارد ده‌بێت پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه، هه‌ندێم ناوچه به تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ نیمچه هه‌ور و له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نزمترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو ٢ پله‌ی سیلیزی و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراویش ١٣ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و خێرایی با له‌نێوان ١٠-١٥ كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له پارێزگای سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور له‌گه‌ڵ هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارد له كاته‌كانی شه‌ودا، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و سارد ده‌بێت پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه، هه‌ندێك ناوچه به تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە