شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پایتەختی یەمەن دەستی پێکردووە
پەیامی کورد ... شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پایتەختی یەمەن دەستی پێکردووە
میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە باشووری سەنعا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر شاری سەنعا هێشتا بەردەوامە.
کەناڵی ئەلعەرەبیە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی و کۆشکی ئەلنەهدین لە شاری سەنعا سێ جار کراوەتە ئامانجی ئەمریکییەکان.
دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا، ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو ووڵاتە لەوان ناوچەی تەل ئەلمەنا لە نزیک شاری ئەلکسوا لە لادێکانی دیمەشق کرانە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل.
کەناڵی ئەلمەسیرە هەروەها بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ناوچەی جەبەل سەرفیان لە ناوچەی بەنی حەشیش سەر بە پارێزگای سەنعا بۆردومان کردووە.
پەیامنێری تۆڕە هەواڵییەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ناوچەیەکی نزیک شەقامی ٦٠ی ڕۆژئاوا لە ناوچەی ئەلثورا بەهەمان شێوە لەلایەن هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم تۆڕە، کارگەی ئاسنی ئەلحەباشی لە شاری باجل سەر بە پارێزگای ئەلحودەیدە، هەروەها ١٢ جار لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج و لەو ماوەیەدا دامەزراوەکانی زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە