شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا ئێران دەگرێتەوە کە چەندین بەرابەری جۆری یەکەم مەترسیدارترە
پەیامی کورد ... شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا ئێران دەگرێتەوە کە چەندین بەرابەری جۆری یەکەم مەترسیدارترە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە ئێران بڵاو بووەتەوە کە بە چەندین بەرابەر زیاتر لە گشتگیری جۆری یەکەمی کۆرۆنا، بۆ سەر گیانی خەڵک مەترسی هەیە.
ڕێژەی تەشەنەکردنی کۆرۆنای نوێ پێنج بەرابەر زیاترە و ڕێژەی گیان لەدەستدانی خەڵک سێ بەرابەر زیاتری کردووە.
کۆرۆنای نوێ ماوەیەکە لە ئێران بڵاو بووەتەوە و کاربەدەستانی ڕێژم هێچ هەوڵێکیان بۆ پێشگرتن لەو ڤیرووسە نەداوە.
شەپۆلی نوێی کۆرۆنا لە حاڵێکدایە کە زۆربەی ووڵاتانی دیکە واکسەنی کۆرۆنایان بەکار هێناوە و کاربەدەستانی ڕێژیمیش بڕیاریان داوە کە واکسەنی کاریگەر بۆ خەڵک نەکڕن.
لە چەند شاری ئێران کۆرۆنای نوێ زیاتر پەرەی سەندووە و بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەک هاووڵاتیش تووشی بوونە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە