شەڕکەری نەوەی شەشەمی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە چەکی شەڕی قورس ناوڵێندرا
پەیامی کورد ... شەڕکەری نەوەی شەشەمی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە چەکی شەڕی قورس ناوڵێندرا .
گۆڤاری Popular Mechanics بە ئاماژەدان بە ووتەکانی ژەنەڕاڵ مارک کێڵی ، یەکیک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند فڕۆکە شەڕکەری نەوەی شەشەم کە لە چوارچێوەی بەرنامەی Next Generation Air Dominance (NGAD) خەریکی درووستکردنی ئەون ، دەبێتە چەکێک لە شەڕێکی قورس و تووند دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم گۆڤارە دەنووسێت ، ژەنەڕاڵ مارک ئەم فڕۆکە پێشکەوتووەی بە ئامێرێک کە دەتوانێ " ڕۆژێکی زۆر قورس ، هەفتەیەکی قورس و شەڕێکی قورس بۆ دوژمن بەدی بێنێت دەزانێت .
ژەنەڕاڵی ئەمریکی هەروەها ئاماژەی کرد کە پێنتاگۆن بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەی NGAD پێش ئەوەی کە دوژمنگەلیک بەهێز و لە ئاستی یەکەمدا چین ، توانایی گەلێکی هاوشێوەی پەرەپێبدەن ، پێویستییان بە بوودجە و ئازایەتی هەیە .
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە