شەڕی ئاسمانی نێوان فڕۆکە شەڕکەرەکانی نەوەی پێنجەمی ڕووسی و ئەمریکی چ کۆتاییەکی دەبێت ؟؟؟

پەیامی کورد      ...   شەڕی ئاسمانی نێوان فڕۆکە شەڕکەرەکانی نەوەی پێنجەمی ڕووسی و ئەمریکی چ کۆتاییەکی دەبێت  ؟؟؟

ئیگۆر کۆرۆتچێنکۆ ، بەڕیوبەری ناوەندی ڕووسی شیکردنەوە و توێژینەوەی تیجارەتی جیهانی چەک لە باشترین إرؤکە شەڕکەرەکان نەوەی پێنجەمی ڕووسی سۆخۆ ی ٥٧ لە بەرامبەر فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی جۆری F-35  قسەی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کارناسە ڕووسییە لەو باوەڕەدایە فڕۆکە شەڕکەرەکانی پێشکەوتووی سۆخۆ ٥٧ شاکارێکی تەکینی یە .

کۆرۆتچێنکۆ ووتی : " سۆخۆ ٥٧ لە هەر دۆخێکدا دۆئێل لەگەڵ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی ی هاوشێوە ، بریتی لە  F-22 یا F-35 ، شانسێکی زیاتر بۆ سەرکەوتن لە شەڕگەلی مووشەکی لە ڕێگای دوورەوە و هەورەها لە شەڕگەلی نزیکی هەیە .

ئەم کارناسە جەختی کردەوە کە سۆخۆ ٥٧ لە دیزاینێکی ئایرۆدینامیکی پێشکەوتووتر لە چاو نموونەگەلی هاوشێوەی ئەمریکی یە .

"F-35 فڕۆکەیەکی سووکە ، سۆخۆ ٥٧ لە کلاسێکی قورسترە هێزی شەڕکردنی زیاتری هەیە . "F-35 ڕەقیبێکی شایستە و بە جی بۆ سۆخۆ ٥٧ نییە . سۆخۆ ٥٧ لە بواری چەک و لە شەڕی مووشەکی دا لە F-57 باشتر و بەرزترە . سۆخۆ ٥٧ وەکوو هەلۆ و F-35 وەکوو کوندەپەپۆیە .

کۆرۆتچێنکۆ  هەروەها لە سەر کواڵێتی باڵای سیستەمی ڕاداری سۆخۆ ٥٧ بە ئاراستەی ئاریەلی فازی ئاماژە کردووە .، بە ڕای ئەو بوونی ئەم ڕادارە کاراییەکی باڵای لە دۆزینەوەی مووشەکی دوور مەودا دەستەبەر دەکات 

سۆخۆ - ٥٧ فڕۆکەیەکی چەند مەبەستەی ڕووسی نەوەی پێنجەمە کە لە لایەن کۆمپانیای سۆخۆ وە دیزاین و ئامادەکراوە . ئەم فڕۆکەبۆ لە ناوبردنی ئامانجەگلی ئاسمانی ، زەوینی ، شناسایی و هەروەها وێرانکردن و تێکشکاندنی سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی دوژمن دیزاین و درووست کراوە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە