شەڕی ئۆکراین و مەترسی فاشیزم

پەیامی کورد     ...   شەڕی ئۆکراین و مەترسی فاشیزم

مەترسی دەستە و گرووپگەلی تێرۆریستی و فاشیستی لە هەر دوو لای شەڕی ئۆکراین نابێ بە کەم و کورت لە بەرچاو بگیرێت .

لە گەورەترین قوربانیانی هەر شەڕێک ، ڕاستییە . لە نێوان هەرای شەڕ لایەنەکان تێدەکۆشن ڕاستییەکان بە ئارەزووی خۆیان جیاواز نیشان بدەن و بە تایبەتی لە ئێستای ئێمەدا " شەڕی زانیاری و هەواڵگری " گرینگییەکی کەمی لە شەڕی مەیدانی نییە . لە ناوچەیەک وەکوو ئەورووپای ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئاڵۆزیگەلی مێژوویی کە هەیەتی ، ئەم شەڕە پێگەیەکی تایبەتی هەیە .

داگیرکردنی ئۆکراین بە دەستی ڕووسیا لە دوای چەندین مانگ " شەڕی زانیاری و هەواڵگری " یەوە لە لایەن کرێملین ەوە دەستی پێکرد . ڕاستییەکی ڕوون ئەوەیە کە ئەرتەشی ڕووسیا بە پێشێلکردنی هەموو ئاڵۆزییە نێودەولەتییەکان دەستی بە داگیرکاری خاکی ووڵاتی دراوسێیەکی خۆی ئۆکراین ەوە دا . بۆ ڕوون کردنەوەی ئەم کارە جۆرەها شەڕی هەواڵگری و زانیاری بەکار هێندرا ، ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئۆکراین کەوتووەتە دەستی فاشیستەکان و نیازەکەشی " پاککردنەوەی نازی " یە . گێنادی زۆگانۆف ڕابەری حیزبی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕووسیا ش پشتیوانی لەم شتانە کرد و لە ڕۆژانی پێش داگیرکردن ، لە مەقالەیەکدا ڕایگەیاند : " هۆکاری قەیرانی ئێستا ئەوەیە کە بووکەڵەگێرەکانی ڕابەرانی کییف لە واشینتۆن و هیزگەلی فاشیستی لەوێ بەبەردەوامی تێدەکۆشن کوشتاری بە کۆمەڵ لە ناوچەی دۆنباس ڕێک بخەن . زۆگانۆف ڕایگەیاند کە بەرژەوەندی دەوڵەتی ڕووسیا لە ئۆکراین و باقی ووڵاتانی شەورەوی پێشوو ، بە پێی " ئاشتی و دراوسێیەتی باش ، ژیانی ئارام و پڕ لە کەرامەت بۆ هاوولاتیان ، پەرەسەندی ئابووری و هاوکاری کولتووری یە ."

قسەکانی پووتین و زۆگانۆف لەمبارەیەوە ئاشکرای دڵی ڕاستییە .

کرێملین ووڵاتێکی داگیر کردووە کە خەڵکەکەی بە پێچەوانەی ڕووسیا لە هەڵبژاردنێکی دیمۆکراتیکی سەرۆککۆماری خۆی بە ٧٠٪ ی زۆرینە هەڵبژارد . ئەم سەرۆککۆمارە ، ڤلۆدیمیر زلێنسکی خۆی یەهوودییە و سێ کەس لە مامەکانی باوکی لە هۆلۆکۆست لە دەستداوە . بۆختانی " نازی " بوون بە ئەو کە ڕابەری هەڵبژێردراوی وولاتێکی سەربەخۆ و بە مافی حۆکمڕانی نیشتیمانییە . بەم شێوەیە عەیبە ، بە تایبەت کاتیک کە بە بیرمان بێت کە ئەوە پووتین بوو کە لەوانەیە زیاتر لە هەر ڕابەرێکی دیکە لە جیهان لە جەرەیاناتی ڕاستی تووندڕەوانە و فاشیستی پاڵپشتی کردووە و لەگەڵ ئەوان برایەتی ئایدۆلۆژیکی هەیە .

بەڵام لە لایەکی دیکەوە راسوتییەکی دیکەش هەیە کە هەندێک لە لایەنگرانی لایەنی بەرامبەر هەندیک جار خەریکی شاردنەوەی ئەو دەبن : لە ئۆکراین هێزە فاشیتی و نازییەکان ئامادەیی و هەژموون یان هەیە و بەشێکی بچووک ، بەڵام یەکێک لە هیزە سەربازییەکان ئەم ووڵاتەن ، راستییەکی تاڵە بەڵام مەترسیدارە ، کە ئەگەر گرینگی پێ نەدرێت بۆ داهاتوو هەموو جیهان کێشەیەکی گرینگ دەبێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە