شەڕی ئۆکراین کێشەیەکی گەورە بۆ ئیسرائیل درووست دەکات
پەیامی کورد ... شەڕی ئۆکراین کێشەیەکی گەورە بۆ ئیسرائیل درووست دەکات .
یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆتایی دا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئۆکراین کاردانەوەی نیشان دا و هێرشی سەربازی ڕووسیای بۆ سەر خاکی دراوسێیەکەی لە ژێر پاڵپشتی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دا مەحکووم کرد .
لاپید لە ووتارێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی کردەوە کە ئەم هێرشە پێشێلکردنی پڕەنسیپی نێودەوڵەتییە و لە لای ئیسرائیل ەوە جێگای قەبووڵ کردن نییە .
ئەو هەروەها ووتی کە هێشتا ڕێگای گفتۆگۆ و هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ئەم ئاڵۆزییانە بە نێوەندگیری هێزە جیهانییەکان کراوەیە .
ئەم کاردانەوەیەی ئیسرائیل لە حاڵێکدا ڕاگەێندراوە کە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ مەحکووم کردنی داگیرکاری سەربازی بۆ سەر خاکی ئۆکراین لە سەر پەیوەندییە قووڵ و پتەوە " ووڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا جەختی کردەوەتەوە .
بێدەنگی تەل ئەڤیڤ پێش هێرشی ڕووسیا و لە گێرەوکێسەی تووندبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا لە سەر کێشەی ئۆکراین ، هەندێک لە کارنسان و تەنانەت میدیاکانی ناوخۆیی ئیسرائیلی بە دواوە بووە تاکوو گومانی بەرپرسانی ئیسرائیلی بۆ نیشاندانی کاردانەوەی لەمبارەیەوە لەگەڵ پێویستی تووندی ئەم ووڵاتە بۆ سەرنج ڕاکێشانی پاڵپشتی ڕووسیا بۆ ئەندامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی سووریا لە پەیوەندی دا بزانن
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە