شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و ڕوودانی گێرەوکێشە لە نێوان سەرۆکوەزیران و فەرماندەی ئەرتەشی پاکستان

پەیامی کورد     ...    شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و ڕوودانی گێرەوکێشە لە نێوان سەرۆکوەزیران و فەرماندەی ئەرتەشی پاکستان

فەرماندەی ئەرتەشی پاکستان بە ڕەخنە گرتن لە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین ، داواکاری ڕاوەستاندنی بەپەلەی " کارەساتی گەورە " لە ووڵاتی بچووکتر " ئۆکراین " بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک جێگای گرینگیدانە کە ڕەخنەی ژەنەڕاڵ قەمەر جاوید باجووا ، فەرماندەی ئەرتەشی پاکستان لە مۆسکۆ لە دژبەری لەگەڵ ڕێکارەکانی " عۆمران خان " سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتەدایە کە لە سەر گرینگی بێ لایەنی ئیسلام ئاباد لە بەرامبەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و دژایەتی لەگەڵ ڕەخنە گرتن لە کردارەکانی " ڤلادیمیر پووتین " سەرۆککۆماری ڕووسیا جەخت دەکاتەوە .

لە لایەکی دیکەوە عۆمران خان لەگەل چاڵێنجێکی گەورە سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمانی پاکستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگی متمانە بەو لەمڕۆ یەکشەممە دا دەستەوەستانە و ئەو لە بەرامبەر لایەنگرانی خۆی ویستوویەتی تاکوو بۆ ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆیان لە ئەو بڕژێنە سەر شەقام .

تاکوو ئێستا هیچ سەرۆکوەزیرێک لە پاکستان دەورەی بەرپرسیاری خۆی بە کۆتا نەگەیاندووە و عۆمران خان یش کە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە وەکوو سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە هەڵبژێردرا لە ئێستادا لە لایەن دژبەرانی بە خراپ بەکار هێنانی بەڕێوبەرایەتی ئابووری و کارایی خراپ لە سیاسەتی دەرەوە تاوانبار کراوە .

عۆمران خان پێشتر ، ئەمریکای بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی پاکاستان تاوانبار کردووە و ووتوویەتی بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمریکی پێ ڕاگەیاندووە کە پەیوەندی دوو ووڵات لە ئەگەری دەست لەکارکشانەوەی ئەو لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی باشتر دەبێت

بەڵام " نێد پرایس " ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندووە : کە ئەم قسانە دوورە لە ڕاستی و بنەمای نیە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە