شەڕی گەنم لە ڕێگایە
پەیامی کورد ... شەڕی گەنم لە ڕێگایە
ڕاشاتوودەی لە زاری کارناسان نووسی : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوانەیە ڕووسیا بۆ گۆڕینەوەی گەنم لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکانی ئەم ووڵاتە بخەنە ژێر فشارەوە .
نرخەکانی گەنم گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا . چوونکە بەرهەمهێنەرانی سەرەکی ئەم بەرهەمە وەکوو ڕووسیا ، قەزاقستان و هێند بۆ پاراستنی بازاڕە ناوخۆییەکانی خۆیان هەناردەکردنی گەنم یان هەڵوەشاندووەتەوە .
ئەم کارەش نیگەرانیگەلێکیان سەبارەت بە نائەمنی خۆراک و برسیەتی لە سەرتاسەری جیهاندا بەدوادا هێناوە .
کارناسان لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیزۆستا ووتوویانە لە کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێیەوە تێچووی گەنم زیادبوونی زیاتر لە ٦٠٪ ی هەبووە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە