شەکیرا و پێکە دوای ١٢ ساڵ لە یەک جیا بوونەوە

پەیامی کورد   ...  شەکیرا و پێکە دوای ١٢ ساڵ لە یەک جیا بوونەوە

شەکیرا گۆرانی بێژی ناسراوی کۆڵۆمبایی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە جێرارد پیکە بەرگریکاری بارسێلۆنا لە دوای پەیوەندی ١٢ ساڵەیان لە یەک جیابوونەوە . ئەم دوو کەسە لەم پەیوەندییەیان خاوەنی دوو منداڵن .

لە بەیاننامەکەی شەکیرا دا هاتووە :

 بە داخەوەی دەبێ پشتڕاستی بکەمەوە کە لە یەک جیا بووینەوە ، بە حۆرمەت و ڕێزلێنان لە منداڵەکانمان کە گەورەترین گرینگیدانمانە لە ژیان ، داوای ڕێز لێنان لە ژیانی تایبەتی خۆمان دەکەین . سوپاس بۆ تێگەیشتنتان


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە