عامری بۆ باڵیۆزی بەریتانیا : زانیاریمان هەیە کە نیشاندەری دەستوەردانی بەردەوامی ئێوە لە دۆخی سیاسی عێراق ە

پەیامی کورد     ...      عامری بۆ باڵیۆزی بەریتانیا : زانیاریمان هەیە کە نیشاندەری دەستوەردانی بەردەوامی ئێوە لە دۆخی سیاسی عێراق ە

" هادی عامری " سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە چاوپێکەوتنی " مارک ڕیچاردسۆن " باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی کردەوە هەنگاوی سیاسی لە ساڵی ٢٠٠٣ یەوە تا بە ئەمڕۆ لە سەر سێ پێگەی سەرەکی ، ڕێکەوتن ، هاوکاری و هاوسەنگی بەرپا بووە .

بە پیی هەواڵ و زانیارییەکان عامری لەم چاوپێکەوتنەدا ووتی : ئێمە زانیاریگەلێکمان لە دەزگای ئەمنییەتییە بیانییەکان لە بەردەستدایە کە نیشاندەری دەستوەردانی بەردەوامی ئێوە لە دۆخی سیاسی عێراق ە ، ئێمە لەو باوەڕەین کە سەقامگیری عێراق سەقامگیری ناوچەکەیە و هەمووان دەبێ بۆ سەقامگیری ناوچەکە بەربەستی سیاسی ئێستا چارەسەر بکەن .

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ووتی : ئێمە بە دوای لێکتێگەیشتنی شیعە – شیعە ین و بە متمانەوە ئەم کارە بە لیکتێگەیشتنی کورد – کورد بەدی دێت و بە دوو دەستەیی لە ماڵی کورد کۆتایی دێت ، شاندی هەماهەنگی فرووپگەلی شیعە لە تەشکیل کردنی فڕاکسیۆنی زۆرینە دەست هەڵناگرێت . فڕاکسیۆنێ کە مافی گرووپی شیعە لە دەوڵەتی داهاتوو و ڕێکەوتن لە سەر بەربژێری سەرۆکوەزیران بپارێزێت .

لە لایەکی دیکەوە ، باڵیۆزی بەریتانیا جەختی کردەوە ، لەندەن لە هەوڵدایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو لایەنەکان و پاڵپشتی لە عێراق ە بەڵام ئەم کارە پێویستی بە تەشکیل کردنی دەوڵەتێکی سەقامگیرە ، ئەمە بۆ ئێمە لە قۆناغی ئیستادا خاوەن گرینگییە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە