عامری : حەشدی شەعبی پاڵپشتی متمانەبەخشی حۆکمڕانی عێراق دەمینێتەوە
پەیامی کورد ... عامری : حەشدی شەعبی پاڵپشتی متمانەبەخشی حۆکمڕانی عێراق دەمینێتەوە .
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ووتی : حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازی جیهادی و فیداکارانەیە کە پاڵپشتی متمانەبەخشی حۆکمڕانی عێراق دەمێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک هادی عامری کە لە جەژنی ئیمام مەهدی ووتی : توانیمان لە ڕیگای لەناوبردنی فیرقەگەری کوشندەوە ، عێراقی یەکان هاوپەیمان و یەکگرتوو دەکەین .
ئەو جەختی کردەوە : دەبێ دامەزراوە ئەمنییەکان گرینگییەکی تایبەتی پێ بکرێت و لە پشت بەستن بە بیانییەکان دوورەپەرێزی بکرێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە