عه‌لى حسێن : پارتى کار بۆ ئاماده‌کردنى وه‌ره‌قه‌یه‌کى هاوبه‌ش ده‌کات
پەیامی کورد ... عه‌لى حسێن : پارتى کار بۆ ئاماده‌کردنى وه‌ره‌قه‌یه‌کى هاوبه‌ش ده‌کات
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تی پارتى ده‌ڵێت، بوونى ڕوئیایه‌کى هاوبه‌شى کوردستانیانه له‌نێو لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌کانى هه‌رێم دا بۆ مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى داهاتوى عێراق و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆى پرسه‌کان گرینگه و پارتى بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ ته‌واوى هێزه کوردستانییه‌کان له په‌یوه‌ندی دایه و بۆ ئه‌وه‌ش پارتى پێشوازى له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌کات که خزمه‌ت به‌م ڕوئیا هاوبه‌شه کوردستانییه بکات.
عه‌لى حسێن، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تی پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕایگه‌یاند: "پارتى وه‌ک کارى هه‌میشه‌ى خۆى و له‌پێناو یه‌کڕیزی ناوخۆ، هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، شاندێکى سه‌ردانى کۆى لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستانى کرد، هه‌تا ئه‌وانه‌شى هیچ کورسییه‌کى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست نه‌هێنابوو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانین بگەنە کۆده‌نگى و یه‌کده‌نگى کورد له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌کى هاوبه‌شى کوردستانى بۆ مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و هه‌تا ڕێککه‌وتنیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ یه‌کێتى له دوو کۆبوونه‌وه‌ى جیاوازدا له هه‌ولێر و سلێمانى کۆ بووینه‌وه، بێگومان کۆبووه‌نه‌وه‌کان بۆ ڕۆژانى داهاتوش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت".
ووتیشى: "ئامانج و به‌رنامه‌ى کۆبوونه‌وه‌کان پێداگرییه له‌سه‌ر دانانى میکانزمێکى ڕوونى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆى لایه‌نه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورییه‌کان (مادده‌ى ١٤٠، لایه‌نى دیپلۆماسی هه‌رێم، مه‌سه‌له‌ى پێشمه‌رگه، بابه‌تى بوودجه و مووچه) و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م وه‌ره‌قه هاوبه‌شه کورد بچێته دانووستانه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئەگەر هه‌ر ڕێککه‌وتنێک کرا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م دیدگا هاوبه‌شه بێت، به‌دڵنیایییەوە ئه‌مه وا ده‌کات سه‌نگ و پێگه‌ى کورد به‌هێز بێت و ئاسانتر مافه‌کان به‌ده‌ست بهێنین.''
ئه‌ندامه‌که‌ى سه‌رکردایه‌تیى پارتى ڕوونیشى کرده‌وه: "کاتێک هێزى لایه‌نه‌کان دێنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانى کۆ ده‌بنه‌وه مه‌به‌ستیانه له ڕیگه‌ى پارتییه‌وه وه‌ک هێزى یه‌که‌م ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى کوردستان بکه‌ن، بۆ ئەمەش پارتى کەمترخەمی نه‌کردووه و پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌کات خزمه‌ت به چه‌سپاندنى ڕوئیایه‌کى هاوبه‌شى کوردستانى بکات".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە