عه‌لی حسێن : هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەت باش بەڕێوەدەچن و هەنگاوەكان خێرا كراون
پەیامی کورد ... عه‌لی حسێن : هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەت باش بەڕێوەدەچن و هەنگاوەكان خێرا كراون
له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی و سه‌رپه‌ره‌شتیاران و بریكارانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، عه‌لی حسێن ڕایگه‌یاند "پارتی دیموكراتی كوردستان به جیدییه‌ته‌وه هه‌وڵی یه‌كڕیزی نیشتمانی ده‌دات و داوای له ئۆپۆزسیۆن كرد بۆ پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵیان هاوكار بێت له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان."
عه‌لی حسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی (مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - راپه‌رین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی و سه‌رپه‌ره‌شتیار و بریكارانی سه‌ر سندووقەکانی ده‌نگدان، ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك پرس كرد و گوتی "سەركەوتنی هەڵبژدن تەنیا بۆ لایەنێك نییە و نەبووە، بەڵكو سەركەوتنی هەڵبژاردن بۆ هەموو كوردستانە، لەگەڵ ئەوەی بە هەموو لایەك دەیانویست پارتی بچووك بكەنەوە چوونكە پارتی و سەرۆك بارزانی زامنی پاراستنی كوردستانن، بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك ئەوە سەری نەگرت و پارتی براوەی یەكەم بوو، ئەم سەركەوتنە گەورەیە بۆ هەموولایەك دەریخستەوە، پارتی ڕەگ و ڕیشەی لە ناو جەماوەردایە و حزبی جەماوەرە."
عه‌لی حسێن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد "هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەت باش بەڕێوەدەچن و هەنگاوەكان خێرا كراون، پارتی هەموو هەوڵێك دەدات كورد یەك هێز و یەك دەست بێت، لەو پێناوەش ئامادەیە ڕێکكەوتنێكی نوێی ستراتیژی بكرێت، بۆ ئەوەی پێگەی كورد بەهێز بێت، هەر بۆیە پێش هەڵبژاردن و ئێستاش پارتی جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەبێت یەك حكوومەت و یەك پەرلەمانمان هەبێت، پارتی هەمیشە خۆی بە بەرپرسیار زانیوە و وەك لایەنی دیكە نییە پێیەكی لە ئۆپۆزسیۆن بێت و پێیەكی لە دەسەڵات بێت."
عه‌لی حسێن سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "ئاساییە معاڕەزەیەكی تەندرووست هەبێت و لە ناوخۆ قسە لەسەر شتەكان هه‌بن و ڕه‌خنه و بۆچوونی جیاواز هه‌بێ، بەڵام دەبێت لە دەرەوە و بۆ پرسە نیشتمانییەكان هاوكار و پشتیوان و داكۆكیكار بن و هاوكار بن."
ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە