عه‌لی حسێن : پارتی به‌رده‌وام له نوێ بوونه‌وه و گه‌شه دایه
پەیامی کورد ... عه‌لی حسێن : پارتی به‌رده‌وام له نوێ بوونه‌وه و گه‌شه دایه
له میانه‌ی ئاڵوگۆڕه ناوخۆیی یه‌كانی پارتی و ئاڵوگۆڕی به‌رپرسی لقی 12 له هه‌ڵه‌بجه، عه‌لی حسێن ئاماژه‌ی به قووڵایی جه‌ماوه‌ری پارتی كرد و ووتی "نوێبوونهوهكانی پارتی له‌ژێر سایه‌ی ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و ڕێنمایی یه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌كانیش لای پارتی ڕێزدار و خۆشه‌ویستن."
عه‌لی حسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی–ھه‌ڵه‌بجه-ڕاپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری سنووره‌كه ڕایگه‌یاند "پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی دامه‌زراوه‌ییه و له‌ژێر سایه‌ی ڕێنمایی یه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌كردن دایه."
ناوبراو دەربارەی شۆڕشگێڕی و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ووتی "هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه‌كه‌ی لای سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی جێگه و پێگه‌ی به‌رز و به‌ڕێزیان هه‌یه."
سه‌باره‌ت به پێگه و قووڵایی جه‌ماوه‌ری پارتی، عەلی حسێن ووتی "پارتی به‌رده‌وام له گه‌شه و نهشو ونما دایه، چوونكه هه‌ڵگری پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی مافخوراوه و خه‌باته‌كه‌ی پەیوەستە به زاتی پرسی گه‌له‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی."
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ووتی "گۆڕانه‌كان خێران و پێویستییان به یه‌كڕیزی كورد و خۆ ئاماده‌كردنی زیاتر هه‌یه."
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە