عۆسمان ئۆجاڵان کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد     ...    عۆسمان ئۆجاڵان کۆچی دوایی کرد

عۆسمان ئۆجاڵان برای عەبدۆڵلا ئۆجاڵان ڕێبەری بەندکراوی " پەکەکە " بە نەخۆشی درێژخایەن و هەروەها نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

بە پێی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٤:٣٥ خوولەک لە ڕێکەوتی ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ عۆسمان ئۆجاڵان ، یەکێک لە سەرکردەکانی پێشووی پەکەکە و برای عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان ڕێبەری بەندکراوی ئەم حێزبە بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

عۆسمان ئۆجاڵان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی دا بوو و بە هۆی کاریگەرییەکانی ئەم نەخۆشییە ئەمڕۆ بەرەبەیان کۆچی دوایی کرد

عۆسمان ئۆجاڵان ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئامارا سەر بە شارۆچکەی خەلفەتی پارێزگای ڕۆحا لە باکووری کوردستان لە دایک بووە

عۆسمان ئۆجاڵان یەکێک لە سەرکردە باڵا و دیارەکانی حێزبی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " بووە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەو حێزبە جیابووەتەوە و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە

بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیار وایە تەرمی عۆسمان ئۆجاڵان لە هەرێمی کوردستان بە خاک بسپێردرێت

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە