عۆمران خان سەفەری دوو ڕۆژەی خۆی بۆ عەرەبستانی سەعوودی دەست پێکرد
پەیامی کورد ... عۆمران خان سەفەری دوو ڕۆژەی خۆی بۆ عەرەبستانی سەعوودی دەست پێکرد .
سەرۆکوەزیرانی پاکساتن عۆمران خان سەفەری دوو ڕۆژەی خۆی بۆ عەرەبستانی سەعوودی دەست پێکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ئاژانسی فەرمی عەرەبستان SPA ڕایگەیاند عۆمران خان بە داوەتی فەرمی موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە سەردانی ووڵاتی سەعوودی کردووە تاکوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ووڵاتە دەربارەی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن ، دۆخی ناوچەکە و جیهان گفتۆگۆ و ووتووێژ بکەن .
عەرەبستانی سەعوودی لە ساڵی ٢٠١٨ دا بڕی سێ میلیارد دۆلار وام و هەروەها سێ میلیارد دۆلار بەهای نەوتی بە پاکستان ڕادەست کردووە بەڵام لە دوای ئەوەی کە پاکستان داواکاری پاڵپشتی ئەم ووڵاتە سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کەشمیر کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێند ەوە ڕیاز داوای گەڕانەوەی وام ەکانی کرد . لە دوای ئەوەوە بوو کە پاکستان بۆ یارمەتی دارایی دەست و دامەنی چین بوو . وا پێدەچێت سەفەری عۆمران خان بۆ پاکستان بۆ درووست کردنی وەرزێکی نوێ لە پەیوەندی ئەم دوو ووڵاتە ئیسلامییەیە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە