عیماد ئەحمەد : ئێمە وەک یەکیتی تاک لایەنە بەرنامەی خۆمانمان ئامادە کردووە

پەیامی کورد     ...   عیماد ئەحمەد  :  ئێمە وەک یەکیتی تاک لایەنە بەرنامەی خۆمانمان ئامادە کردووە
عیماد ئەحمەد دەڵێت، "دەمانەوێت پۆستی سەرۆککۆمار ببێتە دەستە گوڵی لایەنە سیاسییەکان"، ئاماژە بەوەش دەکات، "تاک لایەنە بەرنامەی خۆیان بۆ گفتوگۆ ئامادەکردووە و پێویستە سازان بکرێت".
ئەمرۆ چوارشەممە، ٢٩ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند : " ئێمە و پارتی لە کۆبوونەوەی فەرمی دا باسمان لە بابەتی پۆستی سەرۆککۆمار نەکردووە، بەڵام ئێمە تاک لایەنە بەرنامەی خۆمان ئامادەکردووە بۆ گفتوگۆ و لەگەڵ پارتیش دیدێكی هاوبەشمان هەیە و پێدەچێت بۆ یەک هەڵوێستی کۆببینەوە".
ئەوەشی ووت، "دۆخی ئێستای عێراق پێویستی بە سازانی سیاسییە و دەبێت لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە و بنەمای دەستور بێت"، ئەو ئەوەشی خستۆتەڕوو، " گۆڕانکارییەکی سۆر لە دەرئەنجامی هەڵبژاردن روویداوە و لایەنەکان هەوڵی ئەوە دەدەن بەرچاو ڕوون بن کە چۆن بەشداری بکەن لە پێکهێنانی حکوومەت و ڕۆڵیان چی دەبێت".
دەربارەی سەردانەکەی نووری مالکی بۆ هەرێمی کورستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، عیماد ئەحمەد ئەوەی باسکرد، " بە قسە، ڕای ئەوان دەربارەی شایستە داراییەکان گۆڕاوە"، ئەوەشی ووت، "کورد لە بەغدا ئەرک و مافی هەیە بەڵام ئەوان زیاتر ماف دەبینن نەک ئەرک".

ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە