عێراقچی : دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... عێراقچی : دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەکات
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژی شەممە (١٣ی نیسان) لە عوممان دەست پێدەکات.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی : ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە عوممان کۆدەبنەوە بۆ دانووستانی ناڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵا.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ئەمە دەرفەتێکە و هەروەها تاقیکردنەوەیەک. تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دووشەممە ، لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی، بانگەشەی کرد کە: "لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ ئێران".
سەرۆک ترامپ ڕۆژی دووشەممە بە کاتی ناوخۆی کۆشکی سپی ئەو بانگەشەی بۆ ڕۆژنامەنووسان دووپاتکردەوە و ووتی: ئێمە لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ ئێران دا. ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورەمان دەبێت. هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئەنجامدانی ڕێککەوتن باشترە لە وەرگرتنی شتەکان بە شتێکی ئاسایی و ئاشکرایە. شتێک نییە کە من بمەوێت بەکاری بهێنم. "ئێمە چووینەتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارەوە".
ترامپ، شانبەشانی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئۆفیسی هێلکەیی کۆشکی سپی قسەی کرد و ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورە بەڕێوەدەچێت و کۆبوونەوەکە ڕاستەوخۆ و لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە تاران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە