عێراقچی : دەسەڵاتدارانی نوێی ســووریا نابێت لە ئێستاوە دڵخۆشبن و پێیان وابێت سەرکەوتوون
پەیامی کورد ... عێراقچی : دەسەڵاتدارانی نوێی ســووریا نابێت لە ئێستاوە دڵخۆشبن و پێیان وابێت سەرکەوتوون
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە سووریا ڕووبەڕووی داهاتوویەکی ناڕوون دەبێتەوە دوای ڕووخاندنی ئەم دواییەی بەشار ئەسەد کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ووڵاتەکەی بەڕێوە برد.
عێراقچی دەڵێت: "زۆر زووە بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی سووریا، چوونکە چەندین فاکتەر دەتوانن کاریگەری گەورە لەسەر دۆخی سیاسی لەوێ درووست بکەن".
ووتیشی: "دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کە ئێستا پێیان وایە سەرکەوتوون، نابێت لەئێستاوە دڵخۆش بن".
ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە