عێراقی یەکان نیگەرانی هەژموونی سەربازی و نیزامی تورکیان لە ناو خاکی کوردستان دا

پەیامی کورد     ...    عێراقی یەکان نیگەرانی هەژموونی سەربازی و نیزامی تورکیان لە ناو خاکی کوردستان دا  .

هاووڵاتیانی عێراقی و نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە هەژموونی سەربازانی تورکیا لە کوردستان و باکووری ئەم ووڵاتە ڕاگەیاند .

میدڵ ئێست نیووز ڕایگەیاند : هەژموونی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق مایەی نیگەرانی هاووڵاتیانی عێراقی بووە کە لەو باوەڕەدان ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ووڵاتەکەیان تەنیا لاپۆشاندنێکە بۆ ئامانجە بەربڵاوەکانی بۆ بەرفروانکردنی حۆکمڕانییەکەی تورکیا .

لە هەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتیانی عێراقی بۆ نیشاندانی تووڕەیی خۆیان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە کوردستان " باکووری عێراقی " لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و لە بەرامبەر مەقەڕڕی باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بە داگیرکارییە سەربازییەکانی ئەو ووڵاتە لە عێراق ناڕەزایەتی یان دەربڕی و پێشێلکردنی بەردەوامی حاکمییەتی عێراق یان لە لایەن تورکیاوە مەحکووم کرد .

ئەمە یەکەمین خۆپیشاندان بوو کە ؛لە بەرامبەر هەوڵەکانی تورکیا لە کوردستان ئەنجام داروە و خۆپیشاندەران داوکاربوون بەم کارە پەیامێک بە بەرپرسانی سیاسی ووڵات بدەن بە واتای ئەوەی کە ئەوان دەبێ داگیرکارییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر حۆکمڕانی عێراق بە کۆتا بێنن .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە