عێراق : "بەڵێنەکانمان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەکان جێ بەجێ کرد".
پەیامی کورد ... عێراق : "بەڵێنەکانمان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەکان جێ بەجێ کرد".
بەسیم عەوادی ووتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ئێران واژوو کردووە بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەکداران لە خاکی عێراقەوە بۆ خاکی ئێران و چەک داماڵین و لابردنی کەمپە سەربازییەکان و ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت ئەوە بەسیم عەوادی ، لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ووتی : خاڵی گرینگی سیاسەتی عێراق ئەوەیە ئەو لایەنە نەبێت کە زیان بە دراوسێیەکان بگەێنێت. حکوومەتی عێراق چەمکی پاراستنی سنوورەکەی لە دەستدرێژی هەیە. لەبەرئەوەی ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ ڕاگرتنی جمووجۆڵی چەکدارانی سەر سنووری نێوان عێراق و ئێران و ڕادەستکردنی ئەو کەسانەی بەدوایاندا دەگەڕێن و چەک داماڵین لە چەکدارەکان و لابردنی ئۆردووگا سەربازییەکان، ئەو ڕێککەوتنەکەی واژوو کردووە و عێراق بەڵێنەکانی جێبەجێکردووە.
ئەم ڕاگەیاندنانەی عەوادی دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان هاتە ئاراوە
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکوومەتی بەغدا ڕێککەوتنێکیان کردووە کە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە هەرێمی کوردستانن، چەکیان لێ داماڵن و لە ووڵاتانی دیکە جێگیریان دەکەن ناوچەکان.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە