عێراق جارێکی دیکە هەوڵی نوێکردنەوەی " پشەسازی ، نیزامی و سەربازی" دەداتەوە
پەیامی کورد ... عێراق جارێکی دیکە هەوڵی نوێکردنەوەی " پشەسازی ، نیزامی و سەربازی" دەداتەوە
دەوڵەتی عێراق خەریکی هەوڵدانە بۆ دەستبەکار بوون ی خاڵی بەرهەمهێنانی نوێ بە کەڵک وەرگرتن لە پاشماوەی پیشەسازی نیزامی و سەربازی بە جێ ماو لە ماوەی ڕابردوودا .
ڕێکخراوی پیشەسازی نیزامی و سەربازی عێراق کە یەکێک لە دوور و درێژترین دام ودەزگاکانی ڕژیمی بەعس بوون لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بە فەرمانی پۆل بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکا لە عێراق هەلوەشێندرایەوە .
بەرپرسێکی عێراقی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت جەختی کردەوە کە دەوڵەتی عێراق هەوڵ دەدات هەندێک خەت و خاڵی بەرهەم هێنان لەوانەش بەرهەم هێنانی گلوولە و کەل و پەلی چەک جارێکی دیکە چالاک بکاتەوە و لەم راستایەدا هەندێک کارگە خەریکی چاکساز و نوێکاری و خزمەتگوزارییە و پسپۆڕگەلێکیان خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ ئەوەی دەورەگەلێک تیپەڕێنن .
ئەم بەرپسە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم خاڵەی بەرهەمهێنانە بە شێوەی تایبەت بەرهەم هێنانی تەقەمەنی بۆ چەکگەلی ڕووسی سووک و مامناوەند و خۆمپارە و ڕاکێت کە توانایی هەڵگرتنی سەر شانی هەبێت و هەروەها مووشەکگەلی کەرت مەودا و کەل و پەلی تانکگەلی T-72 ی ڕووسی یە .
بە ووەتی موحەمەد ساحب الدراجی " لەم دواییانە بە سەرۆکایەتی ئەم ڕێکخراوە دامەزراوە و ئەو بە شێوەی جیددی کەم کردنەوەی هاوردەکردنی کەل و پەل و تەقەمەنی لە دەستووری کاری خۆیدا داناوە و بە دوای خستنە ڕێگەی خاڵی بەرهەمهێنانی نوێیە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە