عێراق دوو فڕۆکەی تایبەتمەندی فەڕەنسی دەکڕێت
پەیامی کورد ... عێراق دوو فڕۆکەی تایبەتمەندی فەڕەنسی دەکڕێت
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی، ئامادەیی خۆی بۆ کڕینی دوو فڕۆکەی فەڕەنسی جۆری "فالکۆن داسۆ" ڕاگەیاند، کە بە فڕۆکەی بازرگانی ناسراوە، بۆ بەهێزکردنی گەشتەکانی فڕۆکەوانی نیشتمانی.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەو دوو فڕۆکەیە تایبەتمەندی پێشکەوتوویان هەیە، هەروەها لیژنەیەکی وەزاری پێکهێندراوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی فڕەنسی، بە سەرۆکایەتی عەباس عومران مووسا بەڕێوبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆکی لیژنەی وەزاری کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەکانی دەرەوە و دارایی و نەوت و نوێنەری دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و نوێنەری کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی کڕینی ئەو دوو فڕۆکەیە، بە شێوەیەک کە گەشتەکانی فڕۆکەوانی نیشتمانی بەرز بکاتەوە، بەپێی پلانی پەرەپێدان کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە بە سەرپەرشتی وەزیر ئامادەکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، فڕۆکەکانی فالکۆن داسۆتی فەڕەنسی تایبەتمەندن بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییە پێشکەوتووەکان، توانای بەرزیان لە جیهانی فڕۆکە تایبەتمەندەکان هەیە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق باسی لەوەش کردوە، لە میانی کۆبونەوەکەدا وەزارەتی نەوت بەڵێنیدا دیراسەی ئەگەری کارپێکردنی ئەو فڕۆکانە بکات، کە دەبێتە کەشتییەکی بارهەڵگر و بۆ گواستنەوەی ڤی ئای پی دیاریکراوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە