عێراق زۆربەی قەرزەکانی ئێرانی گەڕاندووەتەوە

پەیامی کورد     ...   عێراق زۆربەی قەرزەکانی ئێرانی گەڕاندووەتەوە

بەپێی لێدوانێکی بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی، عێراق زۆربەی قەرزە کەڵکەبووەکانی ووڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو ووڵاتە.

یەحیا ئێسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران ـ عێراق، بە میدیای ووڵاتەکەی ڕاگەیاندووە "قەرزەکانی عێراق لە هاوردەکردنی گازی سرووشتی و کارەبای ئێران ی گەیشتووەتە حەوت ملیار دۆلار، بڕیارە بەم نزیکانەش نێوان پێنج بۆ حەوت ملیاری دیکە بگەڕێندرێتەوە تاران".
ئەو بەرپرسەی ڕژێمی تاران چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانەی ئاشکرا نەکردووە، کە ئەمەش لەکاتێکدایە بەغدا بە هیچ شێوەیەک توانای مامەڵەی دارایی لەگەڵ دراوسێیەکەی نییە و هۆکارەکەش بۆ سزاکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
هاوکات پەرلەمانتارێکی کۆمارى ئیسلامى ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە "قەرزی ووڵاتەکەی لەسەر عێراقدا گەیشتووەتە حەوت ملیار دۆلار".
بەغدا لەماوەی ڕابردوو بەتایبەت لە دوای سەپاندنەوەی سزا ئابوورییەکانی واشینتۆن بەسەر تاران، سەرجەم مامەڵە داراییەکانی لەگەڵ ئەو ووڵاتە بە دۆلاری ئەمریکی ڕاگرتووە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە