عێراق نیگەرانی خۆی سەربارەت بە گۆڕانکارییەکانی شەڕ ڕووسیا و ئۆکراین و خراپی دۆخی مرۆیی ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...  عێراق نیگەرانی خۆی سەربارەت بە گۆڕانکارییەکانی شەڕ ڕووسیا و ئۆکراین و خراپی دۆخی مرۆیی ڕاگەیاند

فوئاد حسێن وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و هەروەها خراپی دۆخی مرۆیی نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ماڵپەڕی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ، فوئاد حسێن لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ " ئەلێکساندەر بۆرفینکۆف " کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئۆکراین دەربارەی پەیوەندیگەلی دوو لایەنە ، کاریگەرییەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین پاشهاتگەلی ئەم شەڕە لە سەر دۆخی مرۆیی و ئاشتی و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی و هەروەها ئاسەواری ئابووری پڕ لە ڕەنگی لە سەر ووڵاتانی جیهان لەوانەش عێراق ڕاوبۆچوونیان گۆڕییەوە .

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق جگە لە دەربڕینی نیگەرانییەکانی بەغدا لە گۆڕانکارییەکانی ڕووسیا و ئۆکراین و خراپی دۆخی مرۆیی لەوێ ، لە سەر گرینگی ئەنجامی گفتووگۆی زیاتر بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە لە ڕاستای پاراستنی ئەمنییەت و تەندرووستی خەڵکی ئۆکراین و باقی نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە جەختی کردەوە .

لە لایەکی دیکەشەوە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئۆکراین جگە لە پێداگوتن لە چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکراین ، لە جۆر و ئاستی هاوکاریەکان بۆ ئۆکراین سوپاس و پێزانینی ڕاگەیاند و بەرامبەر بە هەرجۆرە هاوکارییەکی زیاتر لە لایەن هەر لایەنێکەوە پێشوازی کرد .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە