عێراق و ئیسرائیل بە شێوەی فەرمی لە لایەن سەرۆککۆماری ئەمریکاوە بانگهێشتی کۆنگرەی دیمۆکراسی دەکرێن و تورکیا و ئێران ڕەت دەکرێنەوە
پەیامی کورد ... عێراق و ئیسرائیل بە شێوەی فەرمی لە لایەن سەرۆککۆماری ئەمریکاوە بانگهێشتی کۆنگرەی دیمۆکراسی دەکرێن و تورکیا و ئێران ڕەت دەکرێنەوە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بڕیار وایە ڕۆژانى ٩ و ١٠ى مانگى دیسەمبەر ، ئەمریکا کۆنگرەى دیموکراسى ببەستێت بۆ هەموو ووڵاتانی جیهان.
هەر بەم بۆنەیەوە جۆ بایدن سەرۆککۆمارى ئەمریکا بە شێوەی فەرمی بانگهێشتى ووڵاتانی عێراق و ئیسرائیلى کردووە کە لە کۆنگرەکەدا بەشدارى بکەن.
ئەم دوو ووڵاتە تەنیا ووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناڤینن کە بەشدارى کۆنگرەکە دەکەن.
کۆنگرەکەش بە مەبەستى پەرەپێدانى ژێرخانى دیموکراسى و بەرەنگاربوونەوەى ئەو لەمپەر و کێشانەى ڕووبەڕووى ڕەوتى دیموکراسى دەبنەوە وەک تووندوتیژى و گەندەڵى و تاکڕەوی و پەرەدان بە مافەکانى مرۆڤ دەبێت .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە