عێراق : پارە گازی ئێران دەدەین

پەیامی کورد     ...   عێراق : پارە گازی ئێران دەدەین
عێراق : پارە گازی ئێران دەدەین

وەزیری کارەبای عێراق سەردەانی ئێرانی کردووە و لەگەڵ وەزیری نەوت ی ئێران دیدار و چاوپێکەوتنی کرد و لە کۆتایی دا پەیمانی دا تاکوو قەرزی گاز و کارەبای ئێران بداتەوە .

عێراق بە هۆی گەمارۆوەکانی ئەمریکاوە لە دژی ئێران ناتوانێت قەرزەکانی کۆمپانیای نیشتیمانی گاز و وەزارەتی کارەبا بدات . ئێران یش ساڵی ڕابردوو بە پێی ڕێکەوتنێک کە لەگەڵ لایەنی عێراقی هەیبوو بڕیاری دا ڕێژەی هەناردەکردنی گاز کەم بکاتەوە .

ئەم هەنگاوە هۆکاری ڕوودانی قەیرانی ووزە لە عێراق ە و ڕاستەوخۆ شاندێک لە بوغداوە بەرەو تاران بەڕێکەوتن .

بڕیار درا بەشێک لە قەرزەکانی گاز لە ڕێگایەکی دیکەوە بدرێتەوە ئێران کە بە هۆکاری نهێنی بوونی بابەتەکە ، شتێکی زیاتر لەم بارەیەوە دزەی نەکردووە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە