عەبادی : داواکارییەکەی ئێران و تورکیا و ئیمارات م ڕەت کردەوە
پەیامی کورد ... عەبادی : داواکارییەکەی ئێران و تورکیا و ئیمارات م ڕەت کردەوە .
حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند داواکارییەکەی ئێران ، تورکیا و ئیمارات م ڕەت کردەوە و ئیزنی سەفەری نافەرمی هاتنی دۆناڵد ترامپ م نەدا بۆ ناو خاکی عێراق
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ، لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لە ڕێکارەکانی دەوڵەتی " عادل عەبدۆلمەهدی " لە عێراق بە تووندی ڕەخنەی گرت
حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند کە موستەفا کازمی لە بەر ئەوەی کەسایەتییەکی ئارام و بە دوور لە هەراو هووریا بوو بۆ سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری و زانیاری عێراق هەڵبژاردووە و ووتی کە کازمی لەم پۆستەی خۆیدا بە سەرکەوتووانە توانی بابەتی درز و کەلێنی هەواڵگری ئەمنییەتی بە کۆتایی بێنێت .
ئەو هەورەها ووتی کە بە ئەنقەست کازمی ، لە بەر ئەوەی کە ئەو کەسایەتییەکی ناجەناحی و بێلایەنە بوو بۆ ئەم پۆستە پێشنیار کرد و هیچ دژایەتییەک لە لایەن گرووپە سیاسییەکانەوەش لە سەر ئەم هەڵبژاردنە نەهاتە ئاراوە .
عەبادی دەربارەی ئەوەی کە دەوترێ کازمی بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆکوەزیران پاڵپشتی ئەمریکا ی لە پشتەوە بووە ووتی : " کە هەموو سەرۆکوەزیرەکانی عێراق " بۆ گەیشتن بەم پۆستە پاڵپشتی ئەمریکایان لە پشتەوە بووە و ووتی کە پاڵپشتی و پشتیوانی بە مانای سەردانەواندنی کەسێک بە ئەمریکا نییە و ووتی " مەگەر عادل عەبدۆلمەهدی بە بێ پاڵپشتی ئەمریکا توانی ببێتە سەرۆکوەزیران ؟؟؟
ئەو لە پەیامێکی ڕەخنەگرانەدا لە ڕێکارەکانی عادل عەبدۆلمەهدی لە دەورەی سەرۆکوەزیرانییەکەی دا جەختی کردەوە کە ئەو دەیویست لە ووردەکارییەکان دا دەستوەردان نەکات و ئەمە بەوە هۆی ئەوەی کە کەسانێک بە زۆری چەک هەر کارێک کە دڵیان دەیویست ئەنجامی بدەن .
عەبادی ووتی کە ئەم ڕێکارەی عەبدۆلمەهدی ببوە هۆی ئەوەی کە بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی دیکە بڕوات . عەبدۆلمەهدی بە هەندێک لە بەرپرسیاریەتیەکانی خۆی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی دا پابەند نەبوو لەوانەش ئیزنی سەفەری ناڕاستی سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ی بە عێراق دا .
بە ووتەی عەبادی لە کاتی دەوڵەتەکی خۆیدا پێ ڕاگەیندراوە کە ترامپ بەرنامەی سەفەری نافەرمی بۆ عێراق هەیە بەڵام ئەو ئیزنی ئەم سەفەرە نافەرمییەی نەداوە .
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق هەروەها ووتی کە لە کاتی سەرۆکوەزیرانییەکەی دا داواکارییەکانی ئێران ، تورکیا و ئیمارات و ئۆردون ی بۆ کەڵک وەرگرتن لە هیزی ئاسمانی لە عێراق ڕەت کردووەتەوە .
ئەو بەشێکی گەورە لە کێشە ئابوورییەکانی عێراق ی دەرئەنجامی دامەزراندنە بێ بەرنامەکانی دەوڵەتی عادل عەبدۆلمەهدی ناو بردووە
هەروەها سەبارەت بە هەبوونی هێزەکانی سەرایا السلام لە شەقامەکانی بەغدا و نەجەفی ئەشرەف و کەربەلا لە هەفتەی ڕابردوودا ووتی کە هەبوونی هێزی سەربازی لە شەقامەکان دەبێ بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بێت بەڵام کازمی هەڵبژاردیەکەی دیکەی لە بەرامبەر بەم هەنگاوەی سەدر نەبوو .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە